TR KU SO
FB X
Cîhan

لە ئێستەنبووڵ ١٢ ئەندامی " پەکەکە " دەست بەسەر کران

سارا
Yazar
📅 24 Kasım 2018 20:11

ڕاگەێندرا ، پۆلیسی ئێستەنبووڵ لە ٦ ناوچەی ئەو شارەدا ئۆپراسییۆنێکی بەرفراوانی لە سەر چەندین ناوچەی دیاریکراو ئەنجام دا و لە ئاکامدا ١٢ کەس لەم ئۆپراسیۆنەدا دەست بەسەر کران .

بە پێی هەواڵی میدیاکانی تورکیا ئیدعا دەکرێ ئەو کەسانەی دەست بەسەر کراون لەو گەنجانەی سەر بە " پەکەکە " ن و بۆ ڕۆژی ٢٧ی مانگ بۆ ساڵڕۆژی دامەزراندنی پارتی " پەکەکە " خەریکی ئامادەکاری و ڕێکخستن بۆ هێرش کردن بوونە .

ئەو کەسانەی کە دەست بە سەر کراون لە دەزگای ئەمنی ئێستەنبووڵ ڕاگیراون و هەروەها لێپێچینەوە و ڕاپرسین لەگەڵ ئەو کەسانە بەردەوامی هەیە .

Paylas: