TR KU SO
FB X
Cîhan

له‌ ساڵی 2010 ه‌وه‌ زیاتر لە 210 هەزار هاوڵاتى مەدەنى لە عێراق کوژراون

Navas Jan
Admin
📅 03 Şubat 2024 23:37

پەیامی کورد.... له‌ ساڵی 2010 ه‌وه‌ زیاتر لە 210 هەزار هاوڵاتى مەدەنى لە عێراق کوژراون


كۆمپانیایه‌كی ئه‌لمانی ئاشكرایده‌كات،ب لەماوەی 20 ساڵی رابردوودا، زیاتر لە 210 هەزار هاوڵاتى مەدەنى لە عێراق کوژراون کە زۆرترینیان لە 2006 بووە و کەمترینیان لە 2023 بووە.

کۆمپانیاى ستاتیستاى ئەڵمانى تایبەت بە داتا و ئامار ئاشکراى کردووە، لە ماوەى 20 ساڵى رابردوودا، واتا لەگەڵ دەستپێکى پڕۆسەى ئازادى عێراق لە ساڵى 2003 تا کۆتایى 2023، 210 هەزار و 449 هاوڵاتى مەدەنى لە عێراق، بەهۆى شەڕو ململانێ و تەقینەوەکان کوژراون.

ئاماژه‌ به‌وه‌ش دراوه‌، ساڵى 2006 خراپترین ساڵ بووە بۆ هاوڵاتیانى مەدەنى لە عێراق کە تێیدا 29 هەزار و 526 کەس کوژراون، بەڵام 2023 کەمترین رێژەى کوژرانى هاوڵاتیانى مەدەنى تۆمارکراوە کە تەنیا 467 هاوڵاتى کوژراون.

ئامارەکە تەنیا بۆ هاوڵاتیانى مەدەنییە، واتا ئەو چەکدار و سەربازانە ناگرێتەوە کە لەشەڕ و رووبەڕووبونەوەکان کوژراون، هاوکات ئەو هاوڵاتییە مەدەنییانەش ناگرێتەوە کە بە مردنى ئاسایى مردون، تەنیا بۆ ئەوانەیە کە بەهۆى لێکەوتەکانى شەڕ و تەقینەوە و کردە چەکدارییەکانەوە کوژراون.

پڕۆسەى ئازادى عێراق لە مانگی ئازاری ساڵی 2003 دەستیپێکرد و دوای هەشت ساڵ، لە کانوونی دووەمی 2011، ئەمریکا بە فەرمی کۆتایی هاتنی شەڕی عێراقی راگەیاند.

Paylas: