TR KU SO
FB X
Cîhan

ئەم دوو ووڵات فرۆشە داوا لە عێراق دەکەن دەوازە سنوورەییەکان لە ژێر دەستی هەرێم بێتە دەرەوە

سارا
Yazar
📅 17 Temmuz 2020 21:48

پەیامی کورد     ...   ئەم دوو ووڵات فرۆشە داوا لە عێراق دەکەن دەوازە سنوورەییەکان لە ژێر دەستی هەرێم بێتە دەرەوە

دوو پەرلەمانتاری نا كورد لە پەرلەمانی عێراق داوا لە موستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق دەكەن پڕۆسەی كۆنترۆڵكردنی دەروازە سنوورییەكان، دەروازەكانی هەرێمی كوردستانیش بگرێتەوە.
هەردوو پەرلەمانتاری نا كورد غالب محەمەد و سەركەوت شەمسەدین، لە نووسراوێكی هاوبەشدا كە ئاڕاستەی موستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراقیان كردوە، رایانگەیاندووە: ئێمە پشتیوانی تەواوی هەوڵەكانتان دەكەین بۆ كۆنترۆڵكردنی دەروزە سنوورییەكان لە عێراق و هیوادارین ئەم هەنگاوانە هەرێمی كوردستانیش بگرێتەوە، بەشێوەیەك كە بەڕێکەوتن بێت لەگەڵ حكوومەتی هەرێم و بەتایبەتی حكوومەتە خۆجێییەكانی پارێزگاكان بەمەرجی ئەوەی سەرپەرشتی و چاودێری داهاتی ئەو دەروازە سنوورییانە لەلایەن دیوانی چاودێری دارایی عێراقەوە بێت وەك ئەوەی لە پارێزگاكانی دیكەی عێراق هەیەو لەسەدا ٥٠ی داهاتی دەروازەكان بۆ پارێزگاكە خەرج بكرێت.
ئاماژەیان بەوەشداوە كە لە كوردستانیش هاشێوەی ناوچەكانی تری عێراق، جگەلە كۆنترۆڵی كۆمپانیا حزبیەكان بەسەر دەروازە فەرمی یەكاندا، بە دەیان دەروازەی نافەرمی هەیە كە بەتەواوی چەكدار و كۆمپانیای حزبی دەستیان بەسەردا گیراوە و ئەوەش بۆتە مەترسییەكی گەورە لەسەر بازار و دۆخی ئابووری و تەندرووستی هەرێمی كوردستان.
ئەو دوو پەرلەمانتارە باسیان لەوەش كردوە كە لە سنووری پارێزگای دهۆك لەگەڵ سووریا، كۆمپانیایەكی حزبی ئیدارەی خاڵێكی سنووری دەدات بەناوی (وەلید)، هەروەها لە سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە چەندین خاڵی سنووری ناڕەسمی هەن كە كۆمپانیا حزبییەكان هەیمەنەیان هەیە بەسەریانەوە و رۆژانە سەرانە لە بازرگان و هاووڵاتیان وەردەگرن، ئەمە سەرەڕای هێنانی كەلوپەلی قاچاغ بۆ ناو بازارەكانی عێراق بەدوور لەهەموو پێوەرە تەندرووستی و بازرگانییەكان.

Paylas: