TR KU SO
FB X
Cîhan

کەنەدا داوا لە هاووڵاتییانی دەكات لە عێراق دوور بكەونەوە

Navas Jan
Admin
📅 25 Ekim 2023 17:06

پەیامی کورد... کەنەدا داوا لە هاووڵاتییانی دەكات لە عێراق دوور بكەونەوە


ئەمڕۆ سێشەممە باڵوێزخانەی کەنەدا لە عێراق، هۆشداری بە هاوڵاتییانی وڵاتەکەی دا كە بەهۆی بەردەوامیی ململانێكان و ئەگەری دروستبوونی دۆخی ئەمنیی مەترسیدار، لە گەشتکردن بۆ عێراق دوور بكەونەوە.

هەروەها باڵوێزخانەكە هۆشداری داوە بەو کەنەدییانەی لە عێراق دەژین، کە وڵاتەكە بەجێ بێڵن، چونکە دۆخی ئەمنیی وڵاتەكە تێک دەچێت.

باڵوێزخانەی کەنەدا لە عێراق ئاماژەشی بەوە کردووە، کە مەترسیی ئەنجامدانی هێرشی مووشەکی و تیرۆریستی لە عێراقدا هەیە، ئەو شوێنانەش كە لە هێرشەکاندا بە ئامانج دەگیرێن بریتیین لە باڵەخانە حکومییەكان، پەرستگا و شوێنە ئایینییەکان، فڕۆکەخانە و هۆکارەکانی دیکەی گواستنەوە، هێزە عێراقییەکان، کۆبوونەوە گشتییەکان و ئەو شوێنە گشتییانەی لەلایەن بیانییەکانەوە سەردانی دەکرێن.

Paylas: