TR KU SO
FB X
Cîhan

مالیكی بە كەفالەت ئازاد كرا

Navas Jan
Admin
📅 11 Ekim 2022 17:18

پەیامی کورد... مالیكی بە كەفالەت ئازاد كرا


سەرۆكی ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا پاش ئامادەبوونی لە بەردەم دادگا تایبەت بە دۆسیەی تۆمارە دەنگییە دزەپێكراوەكان بە كەفالەت ئازاد كرا.

میدیا عێراقییەكان لە زاری دادوەر جەعفەر مووسەوی كە یەكێكە لە سەركردەكانی رەوتی سەدرەوە بڵاویان كردەوە، دادگای لێكۆڵینەوەی كەرخ تایبەت بە تۆمارە دەنگییە دزەپێكراوەكان، نووری مالیكی، سەرۆكی ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا بانگهێشت كردووە بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 11ی 10ی 2022، ئامادەبووە لەبەردەم دادگا.

ئەوەشی ئاشكرا كردووە كە پاش ئەوەی وتەی سەرەتایی لێ وەرگیراوە، دادوەری لێكۆڵینەوە بە كەفالە نووری مالیكی ئازاد كردووە.

Paylas: