ئۆكرانیا ئازادكردنی ناوچه‌یه‌كی ستراتیژی له ده‌ست روسیا راگه‌یاند
پەیامی کورد... ئۆكرانیا ئازادكردنی ناوچه‌یه‌كی ستراتیژی له ده‌ست روسیا راگه‌یاند
سوپای ئۆكرانیا رایگه‌یاند كه هێزه‌كانیان ناوچه‌ی ڕۆبۆتینی باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی وڵاته‌كه‌ی له ده‌ست روسیا ئازاد كردووه و هه‌وڵییانداوه زیاتر به‌ره‌و باشوور بڕۆن.
هه‌فته‌ی ڕابردوو سوپای ئۆكرانیا بڵاویكرده‌وه كه هێزه‌كانیان ئاڵای وڵاته‌كه‌یان له ناوچه ستراتیژییه‌كه‌دا به‌رز كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام هێشتا خه‌ریكی چه‌ند ئۆپه‌راسیۆنێكن بۆ پاككردنه‌وه‌ی ناوچه‌كه.
فه‌رمانده‌یه‌كی ئۆكرانیا كه سه‌ركردایه‌تی ئه‌و هێزانه ده‌كات كه چوونه‌ته ڕۆبۆتینه‌وه وتی: "هێزه‌كانی ئۆكرانیا باوه‌ڕییان وایه سه‌ختترین هێڵیان له هێڵه‌كانی به‌رگری روسیا له باشوور شكاندووه و ئێستا ده‌ست ده‌كه‌ن به پێشڕه‌ویكردن به شێوه‌یه‌كی خێراتر".
هاوكات هانا مالیار جێگری وه‌زیری به‌رگری ئۆكرانیا وتی: "رۆبۆتین ئازاد كرا".
ناوچه‌كه ده‌كه‌وێته دووری 10 كیلۆمه‌تر له باشووری شارۆچكه‌ی ئۆرخیڤه‌وه له زاپۆریژا كه یه‌كێكه له هێڵه‌كانی پێشه‌وه‌ی جه‌نگه‌كه، هه‌روه‌ها ڕێگایه‌كی گرنگه به‌ره‌و تۆكماك، كه روسیا داگیریكردووه.
كۆنترۆڵكردنی تۆكماك گرنگ ده‌بێت بۆ ئۆكرانیا له كاتێكدا كه هێزه‌كانی ئۆكرانیا به‌ره‌و ده‌ریای ئازۆڤ فشار ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش له هه‌وڵێكی سه‌ربازییدا كه ئامانج لێی دابه‌شكردنی هێزه‌كانی روسیایه.