TR KU SO
FB X
Kurdistan

ژماره‌یه‌ك پڕۆژه‌ی ستراتیژی له‌ زاخۆ جێبه‌جێ ده‌كرێن

سارا
Yazar
📅 27 Eylül 2024 10:04
پەیامی کورد    ...   ژماره‌یه‌ك پڕۆژه‌ی ستراتیژی له‌ زاخۆ جێبه‌جێ ده‌كرێن

له‌ ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ ژماره‌یه‌ك پڕۆژه‌ی ستراتیژی ده‌چنه‌ بواری جێبەجێكردن، به‌ڕێوبه‌ری گشتی وه‌به‌رهێنانی زاخۆش ده‌ڵێ: پڕۆژه‌كان كاریگه‌ریان له‌سه‌ر ده‌رفه‌تی كار ده‌بێت. 

جگه‌رخوێن تاهر، به‌ڕێوبه‌ری گشتی وه‌به‌رهێنانی زاخۆ ڕایگه‌یاند :  ژماره‌یه‌ك پڕۆژه‌ی ستراتیژی له‌ ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ جێبه‌جێ ده‌كرێن کە پڕۆژه‌ی زۆر ستراتیژین و كاریگه‌رییان له‌سه‌ر بووژانه‌ی ئیداره‌كه‌ ده‌بێت، له‌ سنووری ناحیه‌ی ڕزگاری دوو پڕۆژه‌ جێبه‌جێ ده‌كرێن، ئه‌وانیش درووستكردنی كارگه‌یه‌كی به‌رهه‌مهێنانی شه‌كر و پاڵاوگه‌یه‌كی نه‌وتن. 

به‌ڕێوبه‌ری گشتی وه‌به‌رهێنانی زاخۆ ووتی : هه‌ر لە زاخۆ دوو وێستگه‌ی كارۆ ئاوی جێبه‌جێ ده‌كرێن كه‌ توانای به‌رهه‌مهێنانی 100 مێگاوات كاره‌بایان هه‌یه‌،  هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵێك پڕۆژه‌ی گه‌شتیاری ناوازه‌ له‌سه‌ر ڕێگای سه‌ره‌كی (زاخۆ- دهۆك) جێبه‌جێ ده‌كرێن، چه‌ندین پڕۆژه‌ی دیكه‌یش بۆ ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ بەڕێگاوەن. 

جگه‌رخوێن تاهر ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كرد: دوای ته‌واوبوونی ئه‌و پڕۆژانه‌ و چه‌ندان پڕۆژه‌ی دیكه‌ كه‌ ئێستا كاریان تێدا ده‌كرێت كاریگه‌رییان له‌سه‌ر گه‌شه‌كردنی ئیداره‌كه‌مان ده‌بێت، له‌وانه‌، په‌یداكردنی هه‌لی كار و  پڕكردنه‌وه‌ی بازاڕی ناوخۆ و راكێشانی گه‌شتیاری زیاتر بۆ زاخۆ. 

Paylas: