TR KU SO
FB X
Cîhan

کۆمپانیای مایکرۆسۆفت کارمەندەکانی دووردەخاتەوە

Navas Jan
Admin
📅 27 Ocak 2024 19:47

پەیامی کورد... کۆمپانیای مایکرۆسۆفت کارمەندەکانی دووردەخاتەوە

کۆمپانیای مایکرۆسۆفتی ئەمریکی هەزار و ٩٠٠ کارمەند دووردەخاتەوە.

میدیا ئەمریکییەکان بڵاویانکردەوە، کۆمپانیای مایکرۆسۆفتی ئەمریکی دوای کڕینی کۆمپانیای گەیمینگ بڕیاریدا هەزار و ٩٠٠ کارمەند لە کارەکانیان دووربخاتەوە کە زۆربەیان لە یەکەی یارییەکانی “ئەکتیڤیژن بلیزارد” کاریان کردووە، لەکاتێکدا داهاتی کۆمپانیاکە لەزیادبووندایە.

ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو بەهای بازاڕی پشکەکانی مایکرۆسۆفت سێ تریلیۆن دۆلاری تێپەڕاند و پێش کۆمپانیای ئەپڵ کەوت.

قازانجی مایکرۆسۆفت بەگوێرەی ماڵپەڕی “CompaniesMarketcap” گەیشتووەتە ٣.٠٠٩ تریلیۆن دۆلار، لە کاتێکدا قازانجی ئەپڵ ٣.٠٠٢ تریلیۆن دۆلارە، ڕۆژی هەینی پشکەکانی کۆمپانیای مایکرۆسۆفت بە ڕێژەی ٪٠.٥٥ بەرزبوونەوە و گەیشتنە ٤٠٤.٨٧ دۆلار.

Paylas: