ماوەی دوو ساڵە به‌شار ئه‌سه‌د منداڵه‌كانی خۆی حه‌شارداوه
ماوەی دوو ساڵە به‌شار ئه‌سه‌د منداڵه‌كانی خۆی له رووسیا حه‌شارداوه‌و به شێوه‌یه‌كی زۆرباش فێری زمانی رووسی بوونه
به پێی هه‌واڵێكی میدیا عێراقییه‌كان به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆكی سوریا له میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌كانیدا له گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری روسیا رایگه‌یاندووه، ساڵی رابردوو منداڵه‌كانی له سه‌ربازگه‌ی منداڵانی نێو ده‌وڵه‌تی ناسراو به( ئارتیك) له نیمچه دوورگه‌ی كریمیای رووسیا پشوویان داوه.
یه‌كێك له‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی كه له كۆبوونه‌كه‌ی ئه‌سه‌د به‌شداری كردووه رایگه‌یاند: به‌شار ئه‌سه‌د پێی راگه‌یاندوون به‌هۆی ئه‌و سه‌ربازگه‌یه‌وه له ئێستادا منداڵه‌كانی به شێوه‌یه‌كی زۆرباش فێری زمانی رووسی بوونه.
شایانی باسه سه‌ربازگه‌ی منداڵانی نێوده‌وڵه‌تی ناسراو به( ئارتیك ) له ساڵی 1925 له نیمچه دوورگه‌ی كریمیای رووسیا دروست كراوه.