TR KU SO
FB X
Cîhan

ژمارەیک خەڵکی عێراق لە تەقینەوەکەی بەیرووت بریندار بوونە

سارا
Yazar
📅 05 Ağustos 2020 14:59

پەیامی کورد      ...    ژمارەیک خەڵکی عێراق لە تەقینەوەکەی بەیرووت بریندار بوونە .

مانگی سووری عێراقی لە بەیاننامەیەکدا هەواڵ لە برینداربوونی ١٠ کەسی هاووڵاتی عێراقی لە تەقینەوەیەکەی ڕۆژی ڕابردووی بەیرووت دەدات .

بە پێی ڕاپۆرتێک بنکەی سەرەکی مانگی سووری عێراقی لە بەیرووت بە بلاوکردنەوەی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند ١٠ هاووڵاتی عێراقی لە تەقینەوەکەی ڕۆژی ڕابردووی بەیرووت دا بریندار بوونە و لەوانەشە هەژمارەکە بەرز ببێتەوە .

هەروەها لەم بەیاننامەیەدا هاتووە ، دۆخی زۆربەی ئەم بریندارانە جیگیرە .

Paylas: