TR KU SO
FB X
Cîhan

ژمارەی مردوانی بوومەلەرزەكەی توركیا بۆ سەرووی 36 هەزار كەس بەرز بوویەوە

Navas Jan
Admin
📅 17 Şubat 2023 01:06

پەیامی کورد... ژمارەی مردوانی بوومەلەرزەكەی توركیا بۆ سەرووی 36 هەزار كەس بەرز بوویەوە

لە توركیا ژمارەی ئەوانەی بەهۆی بوومەلەرزە بەهێزەكەوە گیانیان لەدەستداوە گەیشتە سەرووی (36) هەزار كەس.

لە شەشی شوبات بوومەلەرزەیەك بە هێزی نزیكەی (8) پلە بەپێوەری ڕێختەر ژمارەیەك ناوچەی توركیای هەژاندو كارەساتێكی گەورەی مرۆیی لێكەوتەوە، بەپێی زانیارییەكان تاكو ئێستا تەنها ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە بەهۆی ئەو كارەساتەوە گەیشتۆتە سەرووی (36) هەزار كەس.

وێڕای تێپەڕبوونی (11) رۆژ بەسەر كارەساتەكە، بەڵام گەڕان و پشكنین بەردەوامەو بەپێی زانیارییەكان، ئێستاش لەژێر باڵەخانە ڕووخاوەكان كەسانێك هەن بەزیندوویی دەردەهێندرێن.

 

Paylas: