TR KU SO
FB X
Cîhan

ماکرۆن و مێرکڵ لەگەڵ ترەمپ کۆدەبنەوە

نەهرۆ
Editor
📅 07 Nisan 2018 19:57

بەمەبەستی وتووێژکردن لەسەر رێکەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، هەریەک لەراوێژکاری ئەڵمانیاو سەرۆکی فەرەنسا  سەردانی ئەمریکا دەکەن.

سەردانەکەی ئەنگێڵا مێرکڵ راوێژکاری ئەڵمانیا و ئیمانۆیڵ ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا لەکاتێکدایە کە دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا ھەڕەشەی کشانەوەی لەرێکەوتنە ئەتۆمیەکەی ئێران کردووە، ئەگەر تاران گۆڕانکاری لەبەرنامە موشەکیەکەی و سیاسەتەکانی لە ناوچەکەدا نەکات.

ئەوەش لەكاتێكدایە کە ناکۆکیەکانی نێوان ئەمریکا و ئەوروپا لەبارەی رێکەوتنە ئەتۆمیەکە و پرسی زیادکردنی تاریفەی گومرگی سەر ھاوردەی پۆڵا و ئەلەمنیۆم لەلایەن ئەمریکاوە ھێشتا بە ەڵپەسێردراوی ماوەتەوە، بۆیە ماکرۆن و مێرکڵ دەیانەوێت لەو سەردانەیاندا بۆ ئەمریکا ھەموو ئەو کێشانە لەگەڵ ترامپدا یەکلایی بکەنەوە.

Paylas: