TR KU SO
FB X
Cîhan

پۆمپێئۆ شەوی ڕابردوو بە نهێنی گەیشتە بەغدا

سارا
Yazar
📅 08 Mayıs 2019 12:39

پەیامی کورد   ...   شەوی ڕابردوو مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بەسەردانێكی خێراو نهێنی گەیشتە بەغدای پایتەخت، وەزارەتی دەرەوەی عێراقیش رایگەیاند كە ئاگاداری سەردانەكە نین.

بەپێی سەرچاوە هەواڵیەكانی عێراق، لەو سەردانەیدا مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا چاویكەوتوە بە عادل عەبدولمەهدی سەرۆكوەزیرانی عێراق و سەبارەت بە پرسی سزاكانی ئێران و پەیوەندیەكانی نێوان ئەمریكا و عێراق گفتوگۆیان كردوە.

هەر بەپێی هەواڵی میدیا عێراقییەكان، مایك پۆمپیۆ لەو سەردانەیدا پرسی پابەندبوونی عێراقی بەسزاكانی ئەمریكا بۆ سەر ئێران لەگەڵ سەرۆكوەزیرانی عێراق باسكردووە، لای خۆیەوە عادل عەبدۆلمەهدی بە وەزیری دەرەوەی ئەمریكای ڕاگەیاندوە كە عێراق نایەوێت ببێتە لایەنگر لەو نێوەندەداو ڕایگەیاندووە كە ووڵاتەكەی پابەند نابێت بە سزاكانی ئەمریكا بۆ سەر ئێران.

میدیا عێراقیەكان ئەوەشیان ئاشكراكردووە كە پۆمپیۆ لەبەرامبەر پابەندنەبوونی عێراق بە سزاكانی سەر ئێران داوای كردووە كە هەماهەنگی زیاتر لەنێوان كۆمپانیاكانی كەرتی وەبەرهێنان و حكومەتی عێراق ئەنجام بدرێت و پرۆژە زیاتر بدرێتە كۆمپانیا ئەمریكییەكان.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دەرەوەی عێراق تایبەت بەخەندان ڕایگەیاند پێشتر هیچ پلانێک نەبووە بۆ ئەو سەردانە و ڕاشیگەیاند ئەو سەردانەی پۆمپیۆ بەشێوەیەکی کتوپڕ و ڕانەگەینراو بووە.

 

Paylas: