TR KU SO
FB X
Cîhan

کۆمیتەی گشتی هێزەکانی چەکداری ئێران لە سەر تێکدانی سەقامگیری ئەمنییەت لە ناوچەکە هۆشداری دەدەن

سارا
Yazar
📅 28 Nisan 2020 18:39

پەیامی کورد     ...    کۆمیتەی گشتی هێزەکانی چەکداری ئێران لە سەر تێکدانی سەقامگیری ئەمنییەت لە ناوچەکە هۆشداری دەدەن .

کۆمیتەی گشتی هیزە چەکدارەکانی ئێران لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند :ئامادەبوونی ئەرتەشی ئەمریکا لە کەنداوی فارس ، گەرووی هۆرمۆز و دەریای عۆممانی بە لە ناو بردنی ئەمنییەتی ناوچەکە ناو برد و جەختی کردەوە : پێکهێنانی هاوپەیمانیگەلی درۆئین بە ڕابەرایەتی ئەمریکا بە بیانووی پاراستنی ئەمنییەتی کەشتیڕانی نە تەنیا بۆ هاوکاری کردنی ئەم بابەتە نەبووە بەڵکوو هەوڵی مەترسیدار و لە هەمان حاڵدا تێکدەری ئاشتی و ئەمنییەتی ناوچەکەیە .

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ناوەندی پەیوەندی و ڕاگەیاندنی بەرگری هیزە چەکدارەکانی ئێران لەم بەیاننامەیەدا ڕایگەیاند :

کەنداوی فارس ، گەرووی هۆرمۆز و دەریای عۆممان وەکوو شادەمارەکانی ئاوی گرینگی نێودەوڵەتی و هەروەها شادەماری ئابووری جیهانی بەردەوام ناوچەیەکی ئەمن بۆ هاتن و چوونی کەشتی گەلی نەوتی و تیجاری بووە و لە هەموو ساڵەکانی ڕابردوودا لە ئەمنییەتی پێویست بێ بەری نەبووە و لەم ڕاستایەدا کۆماری ئیسلامی ئیران بە هاوکاری وولاتانی ناوچەکە هەوڵی ئەوەی داوە سەقامگیری و ئارامش لە میزانێکی جێگای قەبووڵ کردندا بپارێزێت .

ڕەفتارە مەترسیدارەکان و تێکدەرانەکانی ئەمنییەتی کەشتیڕانی لە کاتێکەوە دەستی پێکرد کە پێی ووڵاتانی سەروڕۆ و تێرۆریستی ئەمریکا و هەروەها هەندێک لە هاوپەیمانەکانی ئەوان بەم ناوچە هەستیارەدا کرایەوە . ئەمریکا بە هاتن و چوونە زەرەرمەندەکانی خۆی و جیگیر کردنی بنکە و بارەگاگەلی سەربازی لە ناوچەکە بە فەرمی سەرچاوەی نەمانی یاسا ، گێرەو کێشە و نائەمنی بووە و کۆماری ئیسلامی ئێران بارەها ڕەفتارەکانی ئەمریکای کە هۆکاری تێکدانی سەقامگیری و ئەمنییەتی ناوچەکە کە بە پێچەوانەی یاسا و ڕێساکانی نێودەوڵەتییە بە کۆمەڵگای جیهنای و نێودەوڵەتی بارەها ئاماژەی پێکردووە .

 

Paylas: