مووگیرینی : چەسپاندنی " سی پی وی " تا چەند کاتژمێرێکی دیکە ڕادەگەێندرێت
پەیامی کورد ... بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکیتی ئەرووپا بە ڕاگەیاندنی دووبارەی پاڵپشتی کردن لە ڕێکەتننامەی ناوەکی لەگەڵ ئێران ، ووتی چەسپاندنی کەناڵی تایبەتی ماڵی و دارایی ئەورووپا و ئێران تا چەن کاتژمێرێکی دیکە ڕادەگەێندرێت .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە ئابووری ئۆنڵاینەوە " فدێریکا مووگیرینی " بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکیتی ئەورووپا ئەمڕۆ پێنجشەممە جەختی کردەوە چەسپاندن و دسەت پێکردنی کەناڵیکی دارایی تایبەت بە ئەورووپا و ئێران تا چەن کاتژمێرێکی دیکە ڕادەگەێنرێت .
مووگیرینی لە پەنای دانیشتنی وەزیرانی بەرگری و دەرەوەی ئەندامانی یەکیتی ئەورووپا لە " بۆخارێست " لە ڕۆمانیا لە گەڵ ڕۆژنامەوانان قسەی کردو ڕایگەیاند : بیر دەکەمەوە دەزانن کە چاوەڕوان دەکرێت ڕاگەیاندنی فەرمی " کەناڵی تایبەتی دارایی " چەند کاتژمێرێکی دیکە لە ڕێگای هاوکارەکانمەوە لە فەڕەنسا و بەریتانیا و ئاڵمانیاوە ئەنجام ببێت . کاردانەوەی فەرمی منیش لە سەر ئەم بابەتە لە هەمانکاتدا دەبینن ، کە پێشوازی و پاڵپشتی بەهێز لە درووست بوونی کەل و پەلی تایبەتی ماڵی دەبێت . "
ئەو هەروەها جەختی کردەوە کە یەکیتی ئەورووپا بە تەواوی لە ئەنجامدانی گشتی ڕێکەوتننامەی ناوەکی لەگەڵ ئێران پاڵپشتی دەکات هۆکاری ئەم فەرمانەش زۆر سادەیە ، چوونکە خەریکین ئەبینین کە ئەم ڕێکەوتنە سەرکەوتوو بووە . ئاژانسی نێودەوڵەتی ئەتۆمی تاکوو ئێستا لە ١٣ ڕاپۆرتی خۆیدا جەختی کردووەتەوە کە ئێران بە شێوەی تەواو بە ڕێکەوتنە ناوەکییەکەی خۆی پابەند بووە .
مووگیرینی هەروەها ووتی " ئێمە لەوباوەڕەداین کە ئەم " ڕێکەوتنە " سەرچاوەیەکی کلیدییە بۆ ئەمنییەتی ئەم ناوچەیە . ڕێکەوتنی ناوەکی لەگەڵ ئێران بەشێکی ئابووری شی لەگەڵە کە نەتیجەی دەرباز بوونی گەمارۆوەکانی ئابووری پەیوەند لەگەڵ پرۆگرامی ناوەکی.
یەکیەتی ئەورووپا گەمارۆگەلێکی دیکەی هەیە ، بەڵام ئەمە داستانێکی دیکەیە .
مووگیرینی بە ئاماژەدان بە ڕاگەیاندنی چەسپاندنی کەناڵی ماڵی لە چەن کاتژمێری داهاتوودا ووتی ئەم سازوکارە ڕێگا دەدات کە " بە هەمان شێوە کە لە بەرجام یش چاوەڕوان کرا ، تیجارەتی مەشرووع لەگەڵ ئێران بەردەوامی دەبێت "