TR KU SO
FB X
Cîhan

ئەمریکا بە هەڕەشە ڕووسیا و ئێران هەڵدەسەنگێنێت

سارا
Yazar
📅 11 Eylül 2018 21:26

ئەمریکا بە هەڕەشەی ئەوەی کە هێرشێکی زۆر بە هێز و گەورە دەکاتە سەر سووریا هەوڵی هەڵسەنگاندن و تەحریکی ڕووسیا و ئێران دەدات.

بە پێی ڕاپۆرتێک ، سێرگەی ریابکۆف جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا سەرەڕای وتوووێژ سەبارەت بە بەیاننامەکەی " جۆن بۆڵتۆن " ڕاوێژکاری سەرۆککۆماری ئەمریکا لە بواری نێونەتەوەیی دا چەند ووتارێکی دیکەشی پێشکەش کرد  .

ریابکۆف لە مۆسکۆ لە گردبوونەوەی هەواڵنێران و ڕۆژنامەنووساندا ووتی : دووبارە و دووبارە هاوکارە ئەمریکییەکانی ئێمە یاری بە ماسولکەکانی خۆیان دەکەن و بە ئاماژەدان بە کۆمەڵگای نێونەتەوەیی و ووڵاتانی ژێردەست و لە ڕاستیدا هەڕەشە لە ئێران و ڕووسیا دەکات . ئێمە بە ئارامی لەگەڵ ئەم بابەتەدا هەلسوکەوت دەکەین و هەروەها هەوڵە چڕوپڕەکان و ئامادەکاری بۆ هەر شتێک لە لایەن ئەمریکاوە لە ماوەیەکی زۆر دوور و درێژدا بۆ ئێمە ڕوون و بەرچاوە . "

هەروەها ڕایگەیاند : ئیمە لە ڕەفتارەکانی ئەمریکا زیاتر لە هەموو کاتێک دڵەڕاوکێ و هەستیاری و خۆپاراستن هەست پێ دەکەین .. ئەمە یەکێک لە نیشانەکانی هەولی وێرانکارانەیە کە جەخت دەکەمەوە لە دەستی تیرۆریستەکاندایە و تەنیا دەبێتە هۆی ئاڵۆزتر بوونی دۆخەکە لە سووریا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست . "

Paylas: