TR KU SO
FB X
Cîhan

ئەمریکا: درۆنی ئێرانی گەیشتووەتە ڕووسیا و دژی ئۆکراینا بەکار دەهێنرێت

Navas Jan
Admin
📅 31 Ağustos 2022 20:00

پەیامی کورد... ئەمریکا: درۆنی ئێرانی گەیشتووەتە ڕووسیا و دژی ئۆکراینا بەکار دەهێنرێت

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، یەکەمین کاروانی درۆنی ئێرانی گەیشتووەتە ڕووسیا و لە جەنگی ئۆکراینا بەکاریان دەهێنێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە ٣١ی ٨ی ٢٠٢٢، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە ڕاگەیەندراوێکدا زانیاری سەبارەت بە سوپای ڕووسیا دەخاتە ڕوو و تێیدا هاتووە، "سوپای ڕووسیا کەموکورتییەکی زۆری هەیە لە ڕووی چەک و کەرەستەی سەربازییەوە، ئەوەش بەهۆی ئەو سزایانەی بەسەر وڵاتەکەدا سەپێندراوە، بۆیە ئێستا بە ناچاری پشت بەو وڵاتانە دەبەستێت کە متمانەیان نییە لەوانەش وەک ئێران."

ئاماژەی بەوەشکردووە، "بەپێی ئەو زانیارییانەی دەستمان کەوتووە، یەکەم کاروانی درۆنی ئێرانی گەیشتووەتە ڕووسیا و پێمان وایە مۆسکۆ لە جەنگی ئۆکراینا بەکاریان دەهێنێت."

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئاشکرا شیکردووە، "واشنتن بەردەوام دەبێت لە سەپاندنی سزا بەسەر چەکی ڕووسی و ئێرانی؛ هەروەها ڕووبەڕووی هەڕەشەکانی ئەو دوو وڵاتە دەوەستێتەوە."

 

Paylas: