ئەمریکا کشانەوەی هێزەکانی لە ئەفغانستان دەستپێکرد
پەیامی کورد … ئەمریکا کشانەوەی هێزەکانی لە ئەفغانستان دەستپێکرد
فه‌رمانده‌ی هێزه بیانییه‌كان له ئه‌فغانستان، جه‌نه‌راڵی ئه‌مه‌ریكایی، سكۆت میله‌ر، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه رایگه‌یاند، پرۆسه‌ی كشانه‌وه‌ی سوپای ئه‌مه‌ریكا له‌و وڵاته ده‌ستیپێكرد.
بە گوێرەی ڕاپۆرتێکەی ڕۆیتەرز، میله‌ر گوتی: به بڕیاری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، جۆ بایدن، چیدیكه شه‌ڕی درێژخایه‌نی ئه‌مه‌ریكا له ئه‌فغانستان له پێشینه‌ی كاره‌كانی ئیداره‌ی كۆشكی سپی نییه و كۆتایی به‌و شه‌ڕه دێت.
پێشتر، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ئاشكرایكردبوو، تا ١١ی ئه‌یلوولی داهاتوو، كه هاوكاته له‌گه‌ڵ بیسته‌م ساڵیادی هێرشی سه‌ر باڵه‌خانه‌ی ناوه‌ندی بازرگانی جیهانی و وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا، سوپای ئه‌مه‌ریكا خاكی ئه‌فغانستان به‌جێ ده‌هێڵێت.
جه‌نه‌راڵه ئه‌مه‌ریكاییه‌كه، ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، دوای كشانه‌وه‌ی یه‌كه سه‌ربازییه‌كان، به‌شێكی به‌رچاو له چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی سوپای بیانییه‌كان له‌سه‌ر خاكی ئه‌فغانستان به‌جێ ده‌هێڵن بۆ هێزه‌كانی سوپای حكومه‌تی كابووڵ.