ئەمریکا ... تورکیا دەبێ لەگەڵ گەلی کورد بگاتە تێگەیشتن و ڕێکەوتن
سەرۆکی " سی ئای ئەی " داوای لە تورکیا کرد لەگەڵ کورد بگەنە یەک و هەروەها نێوانیان لەگەڵ " پەیەدە " باشتر بکەن .
سەرۆکی " سی ئای ئەی " جینا هاسپێل سەردانی تورکیای کردبوو . سەبارەت بە سەردانی کردنی سەرۆکی سی ئای ئەی بۆ تورکیا نووسەرێکی تورک بە ناوی " سەباحەتین ئۆنکیبار " بابەتێکی نووسی و ووتی : ئەمریکا ٥ شتی لە تورکیا داوا کردووە . هەر بەم پییە ئەمانە شەرت و داواکارییەکانی ئەریکایە لە سەر تورکیا
١ . دەبێ تورکیا سەبارەت بە گەمارۆکانی سەر ئێران خۆی یەکلا بکاتەوە و هاوکاری ئێران نەبێ .
٢ . دەبێ تورکیا لەگەڵ گەلی کورد بگاتە ڕێکەوتن و هەروەها لەگەل " پەیەدە " لە ڕۆژئاوای کوردستان نێوانیان باشتر بکەن .
٣ . دەبێ تورکیا لە ووڵاتی سووریادا لەگەڵ ئێران و رووسیا هاوکاری و یارمەتی نەبێ .
٤ . دەبێ تورکیا چآرەیەک بۆ پڕۆژەی S-400an بدۆزێتەوە .
٥ . هەروەها دەبێ ووڵاتی تورکیا حوکم دراوانی ئەمریکا لەو ووڵاتە کە دەست بەسەر کراون ئازاد بکات .