وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ... دەبێ ئەمریکا هێزە کوردییەکان ڕۆژئاوا بە تیرۆریست بناسێنێت
پەیامی کورد ... ووته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی تورکیا ڕایگەیاند که دەبێ ئه‌مریکا هێزه کورده‌کانی سووریا به تیرۆریست بناسێنێت.
به پێی ڕاپۆرتێک له ئاناتۆلی، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی تورکیا ڕایگه‌یاند که واشینتۆن ده‌بێت هێزه کوردییه‌کانی سووریا وه‌ک په‌که‌که بخاته خشته‌ی تیرۆری خۆیه‌وه.
حامی ئاکسۆی، ووته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی تورکیا ووتی: ئه‌مریکا به‌ڵێنی داوه که شه‌ڕی په‌که‌که بکات. ئه‌نکەرا چاوه‌ڕوانه که ئه‌مریکا هه‌ر ئه‌م بۆچوونه‌شی سه‌باره‌ت به هێزه کوردییه‌کانی سووریا هه‌بێت.
شایانی باسه که وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا ماوه‌یه‌ک به‌ر له ئێستا ڕایگه‌یاند که په‌که‌که له خشته‌ی تیرۆردا ده‌مێنێته‌وه.
واشینتۆن بۆ یه‌که‌مجار له ساڵی ۱۹۹۷ په‌که‌که‌ی له لیستی تیرۆردا دانا و به‌م شێوه‌یه کار و باری بانکی له‌گه‌ڵ ئه‌م هێزه کوردییه پچڕاند.
تورکیا له هاوکاری ئه‌مریکا له‌گه‌ڵ کوردی سووریا ناڕازییه و ڕایگه‌یاندووه که دوای کشانه‌وه‌ی ئه‌مریکا له سووریا هێرش ده‌کاته سه‌ر ناوچه کوردنشینه‌کان.