ئەمریکا زەنگی گەڕاندەوەی داعشی لێداوە
پەیامی کورد... ئەمریکا زەنگی گەڕاندەوەی داعشی لێداوە
ڕۆژنامەی ئەسۆشیەیتد پرێس ڕایگەیاند، ئیدارەی ئەمەریکا لە ساڵی 2020ـەوە زەنگی گەڕانەوەی داعشی لێداوە و هۆشداریش دەدات لە هەنگاو و چالاکییەکانی ئەو ڕێکخراوە تیرۆریستییە لە ساڵانی داهاتودا.
لەمبارەیەوە ئەمڕۆ یەک شەممە رۆژنامه‌ی ئه‌سۆشیەیتد پرێسی ئه‌مه‌ریكی بڵاویكردووه‌ته‌وه، له ساڵی 2020ـدا ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكا له راپۆرتێكدا زه‌نگی گه‌ڕانه‌وه‌ی چالاكییەکانی رێكخراوی تیرۆریستی داعشی له عێراق لێداوه.
ئاماژە بەوەكراوە كە راپۆرتەکە هۆشداریی داوەتە دەسەڵاتدارانی ئەمەریکا، لە کۆمەڵێک هەنگاو و چالاکی کە داعش لە ساڵانی داهاتودا دەیگرێتەبەر و چۆن لە ئەو ماوەیەدا دەتوانێت ریزەکانی لە ناوخۆی عێراق کارابکاتەوە و رێکبخاتەوە.
ئەوەش هاتووە: "له ئه‌گه‌ری دوای کشانەوەی ئەمەریکا له عێراق، رێکخراوی تیرۆریستی داعش وردە وردە ریزەکانی خۆی لە ئەو ناوچانەی کە پێشتر لە عێراق کۆنتڕۆڵی کردبوو خۆی رێكده‌خاته‌وه و ده‌ست به هێرش ده‌كاته‌وه".
ئەم ڕاپۆرتەی ئەسۆشیەیتد پرێس لەکاتێکدایە لە ئەم مانگەدا کردەوەکانی داعش لە چەند ناوچەیەکی عێراق زیادیکردووە و هێرشەکانیان بۆ سەر هێزە ئەمنییەکان و هاوڵاتییانی سڤیل لە سنوری پارێزگاکانی دیالە و کەرکوک چڕکردووەتەوە.
جێی باسە دوای ئەو هێرشانە ته‌حسین خه‌فاجی وته‌بێژی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، داعش تاكتیكی شه‌ڕی گۆڕیوه و كاروانی سه‌ربازی و ئه‌منییه‌كان له رێگه‌ی بۆمبی چێندراوه‌وه ده‌كاته ئامانج.