TR KU SO
FB X
Cîhan

نەخۆشییەکی کەم وێنە کوڕێکی هێندی " گورگ نەما " دەکات

سارا
Yazar
📅 09 Şubat 2019 18:59

پەیامی کورد  ...  لالیت پاتیدار ، قوتابی هێندی لە نەخۆشییەکی کەم وێنە ئازار دەکێشێت کە بە " سەندۆرمی گورگ نەما " بە ناو بانگە و هەر بەم هۆیەوە ڕۆخساری داپۆشراوە لە موو .

بە پێی ڕاپۆرتێک لالیت ، کورێکی تەمەن ١٣ سالانە کە بە شێوەی زگماکی تووشی نەخۆشی هایپەرتریکووز " پڕ موویی " یە کە لە حاڵی ئێستادا زانستی پزیشکی توانای چارەسەر کردنی ئەم نەخۆشیەی نییە .

ئەم کوڕە ئیتر بە ڕۆخساری خۆی خووی گرتووە و هاوپۆلەکانیشی لە قوتابخانە خۆشیان دەوێت و ئازاری نادەن بەڵام جاروبار کەسانی نەناس و بێگانە پەردی تێدەگرن و گالتەی پێدەکەن

لالیت دەیەوێت لە داهاتوودا ببێتە پۆلیس و هەموو دز و مافیاکان بەند بکات .

Paylas: