TR KU SO
FB X
Cîhan

ژنەکەی سەرۆکوەزیرانی کەنەدا بە سەر کۆرۆنادا سەرکەوتوو بوو

سارا
Yazar
📅 29 Mart 2020 14:08

پەیامی کورد     ...    سۆفیا ترۆدۆ هاوژینی جاستن ترۆدۆ سەرۆك وەزیرانی كەنەدا لە پەتای كۆرۆنا چاكبۆوە و لە پەیامێكدا جەخت لە گرنگیی پابەندبوون بە رێنماییە تەندرووستییەكان و مانەوە لە ماڵەوە دەكاتەوە.
لە رۆژی ١٢ی ئەم مانگە دەركەوت سۆفیا ترۆدۆ تووشی ڤیرووسی كۆرۆنا بووە، ئەمەش دوای گەڕانەوەی لە گەشتێك لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا، بۆیە جاستن ترودۆ سەرۆك وەزیرانی کەنەدا ناچاربوو خۆی كەرەنتینە بكات و لە بارەگای سەرۆكایەتی وەزیرانەوە كارەكانی بەڕێبكات.
هاوژینەكەی ترۆدۆ لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووكەوە چاكبوونەوەی لە ڤیرووسی كۆرۆنا راگەیاند، جەختی لە پێویستی پابەندبوونیش بە رێنماییە تەندرووستییەكان و مانەوە لە ماڵەوە كردەوە.
 

Paylas: