Cîhan
ئەندامێکی سوپای پاسداران بە هۆی تەقینەوەی مین و بە قورسی بریندار دەبێت
پەیامی کورد ... ئەندامێکی سوپای پاسداران بە هۆی تەقینەوەی مین و بە قورسی بریندار دەبێت
بە پێی هەواڵ و زانیارییەکان دوێنێ پێنجشەممە ١٤ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢١ ئەندامێکی سوپای پاسداران بە ناوی ڕەسووڵ ڕەحمانی بە هۆی تەقینەوەی مینێکی پاشماوەی شەڕی ئێران و ئێراقەوە لە نێو بنکەی سەربازیدا لە ناوچە سنوورییەکانی نەوسوودی پارێزگای کرماشان، بریندار دەبێت
ناوبراو قاچی چەپی بە قورسی بریندار بووە، بۆ دەرمانکردن ڕەوانەی ناوەندێکی پزیشکی کرماشان کراوە.