چەندین وڵات گەستە ئاسمامنییەکانیان بۆ بریتانیا ڕاگرت
پەیامی کورد ... چەندین وڵات گەستە ئاسمامنییەکانیان بۆ بریتانیا ڕاگرت
دواى بڵاوبونەوەى جۆرێکى دیکەى ڤایرۆسى کۆرۆنا لە وڵاتى بەریتانیا، چەند وڵاتێک گەشتەکانیان لەگەڵ ئەو وڵاتە راگرت و لەبەشێکى زۆرى بەریتانیاش کەرەنتینە راگەیەنراوە.
دواى ئەوەى دوێنێ یەکشەممە، حکومەتى هۆڵەندا بەرەسمى تا (1ى کانونى دوەمى2021) گەشتە ئاسمانییەکانى بەڕوى بەریتانیا داخست، هەریەکە لە وڵاتانى فەرەنسا و سعودیە و کوەیت و سکۆتلەندا و ئێرلەنداش گەشتەکانیان بۆ ئەو وڵاتە و بە پێچەوانەشەوە راگرت.
هاوکات، بەهۆى بڵاوبونەوەى خێراى ئەو ڤایرۆسە نوێیە، لە بەشێک لە شارو و ناوچەکانى بەریتانیا کەرەنتینە راگەیەنراوە.
وەستاندنى گەشتە ئاسمانییەکان لەگەڵ وڵاتى بەریتانیا دواى ئەوە هات، مات هانکوک وەزیری تەندروستی بەریتانیا رایگەیاند، ڤایرۆسێکی نوێی کۆرۆنا لە وڵاتەکەیان سەری هەڵداوە و یەکەم حاڵەتیش لەو وڵاتە تۆمارکراوە و بەوە ناسراوە خێرایى بڵاوبونەوەى (70%)ە و کاریگەرى زیاتر جێدەهێڵێت.