TR KU SO
FB X
Cîhan

وێستگەی ئەتۆمیی ئۆکراینا لە تۆڕی سەرەکی کارەبا دابڕاوە

Navas Jan
Admin
📅 04 Eylül 2022 18:40

پەیامی کورد... وێستگەی ئەتۆمیی ئۆکراینا لە تۆڕی سەرەکی کارەبا دابڕاوە

بەگوێرەی کاربەدەستانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی، وێستگەی ئەتۆمی ئۆکراینا لە تۆڕی سەرەکی کارەبا دابڕاوە و لە ئێستادا بە هێڵێکی یەدەگ کار دەکات.

ئاژانسی وزەی ئەتۆمیی نێودەوڵەتی لە بەیانامەیەکدا ڕایگەیاند، کە ببچڕانی هێڵی سەرەکی کارەبا لە وێستگەکە، مایەی نیگەرانییە و لەوانەیە زەرەر لە وێستگەکە بدات، کە ٦ کورەی ئەتۆمی هەیە و لە ئێستادا تەنیا یەک دانەیان ئیش دەکات.

بەگوێرەی کاربەدەستانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی، وێستگەی ئەتۆمی ئۆکراینا لە تۆڕی سەرەکی کارەبا دابڕاوە و لە ئێستادا بە هێڵێکی یەدەگ کار دەکات و گەورەترین وێستگەی ئەتۆمی لە ئەورووپا دوای ماوەیەکی کەم لە کۆتایی مانگی شوباتدا هێرشی کرایە سەر و لەلایەن سوپای ڕووسیا دەستی بەسەردا گیرا و هەر دوو وڵات ئەوی دیکەیان بە تێکدانی ئەو دامەزراوەیە تۆمەتبار دەکەن.

Paylas: