وەزیری بەرگری فەڕەنسا ئەبوزەبی پایتەختی ئیماراتی وەکوو بنکەی سەرکردایەتی هاوپەیمانی دەریایی ئەورووپا ناساند
پەیامی کورد ... وەزیری بەرگری فەڕەنسا ئەبوزەبی پایتەختی ئیماراتی وەکوو بنکەی سەرکردایەتی هاوپەیمانی دەریایی ئەورووپا ناساند .
وەزیری بەرگری فەڕەنسا لە ئەبووزەبی رایگەیاند : پایتەختی ئیمارات دەبێتە بنکەی سەرکردایەتی هاوپەیمانی دەریایی ئەورووپا، بۆ چاودێریکردنی جموجووڵە دەریاییەکان لە کەنداو و بە هەماهەنگی لەگەڵ هاوپەیمانێتییەکەی دیکەدا کە ئەمریکا رابەرایەتی دەکات کار دەکەن.
دوای ئەوەی لە مانگی ئایاری ئەمساڵدا هێرشکرایە سەر ژمارەیەک کەشتی نەوت هەڵگر و دامەزراوە نەوتییەکانی سەعوودییە بە فڕۆکە بێ فڕۆکەوان، گرژیی کەوتوەتە جموجووڵە دەریاییەکان لە ناوچەکە زیاتر هەستیار بون.
فلورانس بارلی، وەزیری بەرگری فەڕەنسا لەمیانەی سەردانکردنی بۆ بنکەی دەریایی ئاشتی فەڕەنسی لە ئەبووزەبی، بەبۆنەی تێپەڕبونی 10 ساڵ بەسەر دامەزراندنی ئەو بنکەیەدا رایگەیاند، "ئەم بەیانییە بە فەرمی مووڵەتمان وەرگرت بۆ دامەزراندنی بنکەی سەرکردایەتی هاوپەیمانێتی دەریایی ئەورووپی بەمەبەستی چاودێریکردنی جموجوڵەکانی کەنداو و لە ئێستادا لەسەر خاکی ئیمارات درووست دەکرێت".
رێگەدان بە دامەزراندنی بنکەی سەرکردایەتی هاوپەیمانی دەریایی ئەورووپی لەلایەن ئیماراتەوە لەکاتێکدایە ئەو ووڵاتە خۆی لە هاوپەیمانێتی سەر بە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکادایە.