TR KU SO
FB X
Cîhan

وەزارەتی دەرەوەی عێراق داوا لە توركیا دەكات پێدانی ڤیزا بە هاووڵاتییانی ئاسان بكات

Navas Jan
Admin
📅 11 Nisan 2023 21:10

پەیامی کورد... وەزارەتی دەرەوەی عێراق داوا لە توركیا دەكات پێدانی ڤیزا بە هاووڵاتییانی ئاسان بكات


بەرپرسێكی وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایدەگەیەنێت داوایان لە توركیا كردوە پێدانی ڤیزای توركیا بە هاووڵاتییانی عێراق ئاسان بكات.

لە ڕاگەیاندراوێكی وەزارەتی دەرەوەی عێراقدا هاتوە:كە هیشام عەلەوی، بریکاری وەزارەتی دەرەوەی عێراق بۆ کاروباری ستراتیژیی سیاسی و بریکاری وەزارەتی ناوخۆی تورکیا ئەمڕۆ سێشەممە باسیان لە ئاسانکردنی ڕێکارەکانی ڤیزا كردووە.

لە بەیاننامەكە ئەوەخراوەتەڕوو: هیشام عەلەوی بریکاری وەزارەتی دەرەوەی عێراق جەختی لەسەر ئەوە كردووەتەوە کە حکوومەتی نوێی عێراق ڕژدە لەسەر پتەوکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ، بەتایبەت تورکیا.

ئاماژەی بەوەشكرد: عێراقییەکان کە نیشتەجێی تورکیان ڕووبەڕووی هەندێک کێشە دەبنەوە، داواش دەكەین كە توركیا ڕێکارەکانی پێدانی ڤیزا و مۆڵەتی نیشتەجێبوون بۆ عێراقییەكان ئاسانتر بکات.

لای خۆشیەوە بریکاری وەزارەتی ناوخۆی تورکیا ڕوونیكردەوە: سیاسەتی تورکیا ئەوەیە کە پشتگیریی عێراق بکات لە زۆربەی بوارەکاندا و هاوکاری بکات لە ئاوەدانکرنەوە و گەشەپێدانی کشتوکاڵ و پیشەسازی و گەشتوگوزاردا.

Paylas: