وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هۆشداری دەداتە تورکیا و ئەردۆگان
جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند لە حاڵەتی کڕینی سیستەمی بەرگری ئێس-٤٠٠، تورکیا رووبەڕووی سزاکانی واشینتۆن دەبێتەوە.
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی سپووتنیک-ی ڕووسی، وێس میشێل، جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەربارەی کڕینی سیستەمی بەرگری ئێس-٤٠٠ لەلایەن تورکیا وتی، “بە تورکیامان ڕاگەیاندووە کە لە حاڵەتی کڕینی سیستەمی ئێس-٤٠٠ ئەنجامی لێ دەکەوێتەوە.
هاوکات میشێل دەڵێت، “گەورەترین نیگەرانییەکانمان لە تورکیا بریتییە لە ئازادکردنی قەشە ئاندرو برەنسن و هاووڵاتییانی بەرەگەز تورکی نێو باڵیۆزخانەی وڵاتەکەمان و ڕێگەگرتنی تورکیا لە کرینی سیستەمی بەرگری ئێس-٤٠٠، ئەنجامدانی ڕێککەوتنی ماوەیی لەگەڵ پارتنەرەکانمان بۆ چارەسەری ئاشتی و سەقامگیری باکووری سووریا”.
جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا وتیشی، “پێویستە ڕەجەب تەیب ئەردۆگان بە زووترین کات پەیمانی هەڵگرتنی باری نائاسایی لە تورکیا جێبەجێ بکات”.