وەزارەتی ناوخۆی میسر بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوە
پەیامی کورد ... وەزارەتی ناوخۆی میسر لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە لەهێرشێکی هێزەکانی ئاسایشدا بۆسەر بنکە و حەشارگەی گرووپە "تیرۆرستییەکان" 14 چەکدار کوژران و دەست بەسەر چەند پارچە چەکێکیشدا گیرا.
بەپێی هەواڵی سکای نیوز ، دوێنێ چوارشەمە پاش تەقینەوەکەی ناوچەی عەریش لەباکووری ڕۆژئاوای میسر، هێزە ئەمنییەکانی ئەو ووڵاتە لەناوچەی عەریش هەڵمەتێکی گەڕان دۆزینەوەی ئەنجامدەرانی تەقینەوەکەیان دەستپێکرد و پاش ڕووبەڕوویوونەوەی نێوان هێزەکانی ئاسایش و گرووپێکی چەکدار لانیکەم 14 چەکداری گرووپە تیرۆرستییەکان کوژران و دەستبەسەر 14 بێکەیسی و چەند پارچە چەکێکی دیکەشدا گیرا.
دوێنێ چوارشەمە داعش بەرپرسیاریەتی خۆی لەتەقینەوەکەی عەریش ڕاگەیاند کە بەوهۆیەوە هەشت چەکداری هێزەکانی ئاسایش کوژران.
هاوکات، بەپێی ئاژانسی ئەعماقی سەربە رێکخراوی داعش، دوێنێ چوارشەمە چەکدارەکانیان دوو بنکەی پۆلیس و ئاسایشی دیکەى میسریان لەدوورگەی سینا کردۆتە ئامانج.
ئاسایشی میسر ئاشکراشیکرد، لەمیانەی هەڵمەتەکەیان توانیویانە دەست بەسەر 3 ئامێری گەورەی تەقینەوەدا بگرن کە ویستویانە لەهێرشی سەر بنکەو بارەگا حکومییەکاندا بەکاریان بهێنن.