TR KU SO
FB X
Cîhan

یەپەگە گوندەكانی ناحیەی (بلبل- زعریە) لە عفرین كۆنتڕۆڵ کردەوە.

📅 04 Şubat 2018 02:13

یەكینەكانی پاراستنی گەل (یەپەگە) توانیویانە گوندەكانی ناحیەی (بلبل- زعریە) لە سنووری كانتۆنی عفرین كۆنتڕۆڵ بكه‌نەوە.


بە گوێرەی هەواڵێک کە پاڵپەڕی RT رووسی بڵاوی کردووتەوە، یەكینەكانی پاراستنی گەل (یەپەگە) توانیویانە گوندەكانی ناحیەی (بلبل- زعریە) لە سنووری كانتۆنی عفرین كۆنتڕۆڵ بكه‌نەوە، كە پێشتر به‌هۆی هێرشه‌كانی سوپای توركیاوه‌ پاشه‌كشه‌یان لێی كردبوو.

ماڵپەرەکە بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل، (یەپەگە) توانیویانە گوندەكانی ناحیەی (بلبل- زعریە) لە سنووری كانتۆنی عفرین كۆنتڕۆڵ بكه‌نەوە.

ئەوەش لەكاتێكدایە كە سوپای توركیا لە چەند قۆڵێكەوە بنكە و بارەگاكانی یەپەگەی بۆردوومانكردووە، لەبەرانبەریشدا شەڕڤانان بەسەختی ناوەندێكی سەرەكی سوپای توركیایان بۆردوومانكرد.

هاوكات نیاز حامید، چالاكوانی مەدەنی و چاودێری سیاسی له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك نووسیویه‌تی: "تەواوی بەرزایی پارسیای خاتونێ (قەستەل جندۆ) كە بەشێكی كەمی لەدەست ئاكەپە بوو، ئه‌مشەو لە ئۆپەراسیۆنێكی تایبەتی هێزەكانی سوریای دیموكراسیدا، ئازاد كرا، تەرمی دەیان چه‌كداری ئەلقاعیدە و سەربازی تورك لەدوای خۆیاندا بەجێهێشتووە.

Paylas: