TR KU SO
FB X
Cîhan

ڕووسیا پلەی سێهەمی تووشبوونی ڤیرووسی کۆرۆنای لە جیهان تۆمار کرا

سارا
Yazar
📅 03 Mayıs 2020 16:10

پەیامی کورد    ...    ڕووسیا پلەی سێهەمی تووشبوونی ڤیرووسی کۆرۆنای لە جیهان تۆمار کرا .

لە ڕووسیا لە ماوەی شەو و ڕۆژێکدا ١٠٦٣٣ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤیرووسی کۆرۆنا ڕاگەێندرا .

بە پیی راپۆرتێک کۆمیتەی گشتی بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ ڤیرووسی کۆرۆنا ڕایگەیاند کە ئەم گەشەسەندنەی ڕیکۆردی ماوەی گستی دەورەی پاندێمی لە ڕووسیایە .

جێگای ئاماژەدانە کە نیوێک لە نەخۆشان بە بێ نیشانەی ئەم نەخۆشییەن .

زیاترین تووسبووان لە مۆسکۆ ٥٩٤٨ کەسە .لە پارێزگای مۆسکۆ ٨٣٣ کەس و لە سەنت پێتێرزبۆرگ ٢٩٥ کەس ڕاگەیندراوە . لە ماوەی شەوانە ڕۆژی ڕابردوودا ٥٨ کەس بووتە قوربانی و ١٦٢٦ کەسیش چاک بوونەتەوە .

بە گشتی لە ڕووسیا ژمارەی تووشبووان گەیشتووەتە ١٣٤٦٨٧ کەس .

Paylas: