TR KU SO
FB X
Cîhan

ووتووێژی تەلەفۆنی ئەمیری قەتەر لەگەڵ سەرۆککۆماری قەزاقستان

سارا
Yazar
📅 08 Ocak 2022 22:56
پەیامی کورد     ...   ووتووێژی تەلەفۆنی ئەمیری قەتەر لەگەڵ سەرۆککۆماری قەزاقستان

شێخ تەمیم بن حەمەد ئالی ثانی ئەمیری قەتەر لەگەڵ قاسم جۆمرت تۆکایۆف سەرۆککۆماری قەزاقستان ووتووێژی تەلەفۆنی ئەنجامدا .

بە پێی ڕاپۆرتێک شێخ تەمیم بن حەمەد ئالی ثانی ئەمیری قەتەر سەر لە بەیانی ئەمڕۆ شەممە لەگەڵ قاسم جۆمرت تۆکایۆف سەرۆککۆماری قەزاقستان تەلەفۆنی گفتۆگۆیکرد و دەربارەی گۆڕانکارییەکانی ئەم ووڵاتە ڕاوبۆچوونیان ڕاگەیاند .

تۆکایۆف ، ئەمیری قەتەری لە ئەو هەوڵ و کۆششانەی کە لە ڕاستای ئارام کردنی دۆخەکە و فراوانکردنی ئەمنییەت و سەقامگیری ووڵات ئەنجام دراوە ، ئاگادار کردەوە .

ئەمیری قەتەر ڕایگەیاند کە متمانەی بە توانایی بەرپرسانی قەزاقستان هەیە بۆ کۆژانەوەی ئەم کێشە و ئاڵۆزییە کە هاتووەتە ئاراوە .

 

Paylas: