TR KU SO
FB X
Cîhan

ئوردۆن هاتن و چوونی هەموو باڵیۆزخانەی ووڵاتانی دیکەی لە ووڵاتەکەی قەدەغە کرد

سارا
Yazar
📅 21 Mart 2020 15:54

پەیامی کورد     ...    ئوردۆن هاتن و چوونی هەموو باڵیۆزخانەی ووڵاتانی دیکەی لە ووڵاتەکەی قەدەغە کرد .

ئەمڕۆ شەممە، بەرپرسانی ئوردۆن باڵیۆزخانەی ووڵاتانی ئاگاداركردەوە لە راگرتنی هاتوچۆ لە ووڵاتەكەی و داواشی لە هاووڵاتیان كردوە تا رۆژی سێشەممە سەرجەم پێداویستییەكانیان دابین بكەن.
بەگوێرەی ئەو بڕیارەی بەرپرسانی ئوردۆن دەریانكردوە، سوپای ووڵات كەوتوەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە و داوایانكردوە كە هاوڵاتیان پابەندبن بە بڕیاری قەدەغەكردنی هاتوچۆ و هۆشدارییش دراوە هەر كەسێك كەمتەرخەمی بكات دەستگیردەكرێت و بۆ ڕەنگە تا ساڵێك زیندانی بكرێت

ئاماژە بەوەشكراوە، بڕیاری راگرتنی هاوچۆ لەمڕۆ شەممەوە دەستپێدەكات تا كاتێكی نادیار بەردەوام دەبێت، ئەوەشخراوەتەرو كە سەرجەم شوێنە بازرگانییەكان تا رۆژی سێشەممە دادەخرێن و لەو ڕوەوە داوا لە هاووڵاتیان كراوە پێداویستییەكانیان دابین بكەن.
ئەو بڕیارەی بەرپرسانی ئوردن دوای ئەوە هات كە دوێنێ وەزارەتی تەندرووستی ئەو ووڵاتە رایگەیاند كە ژمارەی تووشبوانی ڤیرووسی كۆرۆنا بۆ ٦٩ كەس بەرزبوەتەوە.

Paylas: