ڕێژەی کورتهێنانی بوودجەی ئەمساڵ دیاری‌کرا
پەیامی کورد ... ڕێژەی کورتهێنانی بوودجەی ئەمساڵ دیاری‌کرا
ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند، قەبارەی كورتهێنانی بوودجه‌ی ئه‌مساڵی عێراق به ٦٩ ترلیۆن دینار دەخەمڵێندرێت.
حه‌نین قه‌دۆ، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق له لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، له‌ئێستادا ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق سه‌رقاڵی چاره‌سه‌ری قه‌یرانی دارایی و كه‌مكردنه‌وه‌ی بڕی كورتهێنانی بوودجه‌ی ٢٠٢٠ه، له‌به‌رئه‌وه‌ی بڕی زیاتر له ٥٩ ترلیۆن دینار بوودجه‌كه كورتهێنانی بۆ درووستبوه.ئاماژەی بەوەشکرد، "له‌رێگه‌ی بوودجه‌ی به‌كاربه‌ره‌وه ته‌نها مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینان و چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی و چه‌ند پێداویستیه‌كی گرینگی دیكه‌ی ڕۆژانه‌ی هاووڵاتیان دابین ده‌كرێت، له‌ئێستاشدا كه نیوه‌ی ساڵه‌كه تێپه‌ڕیوه ئه‌و بوودجه‌یه به‌كارهێندراوه".
حه‌نین قه‌دۆ ئه‌وه‌شی ئاشكراكردوه، ئه‌گه‌ر نرخی نه‌وتی خاو به‌هه‌مانشێوه‌ی ماوه‌كانی رابردوو ڕوو له‌دابه‌زین بكات، ڕێژه‌ی كورتهێنانی بوودجه له‌ناو یاسای بوودجه‌دا ده‌گاته سه‌روی ٧٥ ترلیۆن دینار".
پێشتریش ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایانگه‌یاندبوو، له‌دوای جه‌ژنی ره‌مه‌زان ده‌ست به‌گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پرۆژه‌یاسای بودجه و شێواز و میكانیزمی چاره‌سه‌ری قه‌یرانی دارایی و بڕی كورتهێنانی بودجه ده‌كه‌ن.