TR KU SO
FB X
Cîhan

ئێران دوای تەقینەوەی کێڵگە ئەتۆمییەکانی هەڕەشەی تۆڵەسەندنەوە دەکات

سارا
Yazar
📅 10 Temmuz 2020 21:01

پەیامی کورد     ...    ئێران دوای تەقینەوەی کێڵگە ئەتۆمییەکانی هەڕەشەی تۆڵەسەندنەوە دەکات

ئەمرۆ هەینی ١٠ی جووڵای ٢٠٢٠ دەسەڵاتدارانی ئێران رایانگەیاند، سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن لە سەر هۆکاری تەقینەوەکەی کێڵگە ئەتۆمییەکەی نەتەنز لە باکووری تاران و هەڕەشەی تۆڵەسەندنەوە دەکەن.

عەباس مووسەوی ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە ووتارێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند : لێکۆڵینەوە لە هۆکاری تەقینەوەکەی نەتەنز بەردەوامە ، ئەگەر بەڵگەی ئەوەمان دۆزییەوە کە دەستی دەرەکی تێدا هەبووبێت ئەوە بۆ ڕای گشتی ڕادەگەینین و هاوشێوە وولاممان دەبێت و تۆڵە دەستێنینەوە 

هەروەها ڕایگەیاند ، ئیسرائیل بەم کارانەوە هەوڵی شاردنەوەی ڕووی راستەقینەی خۆی دەدات.

Paylas: