ئۆپراسیۆنی نەهێشتن و پاککردنەوەی پاشماوەکانی داعش لە پارێزگای سەڵاحەدین دەستی پێکرد
پەیامی کورد ... سەربازانی سوپای عێراق ئۆپراسیۆنی دژە تیرۆریستی جیدیان لە پارێزگای سەلاحەدین دەست پێکردووە.
بە گوێرەی ڕاپۆرتێک لە سومریە ، زنجیرە ئۆپراسیۆنە دژە تیرۆریستییەکانی سوپای عێراق دژی پاشماوەکانی داعش لە شوێنە جیاجیاکانی ئەو ووڵاتە درێژەی هەیە.
بە پێی ئەم راپۆرتە، سەربازانی سوپای عێراق لەم دواییانەدا ئۆپراسیۆنێکی نوێیان لە دژی پاشماوەکانی گرووپە تیرۆریستییەکان خستووەتە ڕێ.
بەم شێوەیە، هێزە عێراقییەکان لە ئۆپراسیۆنێکدا لە پارێزگای سەلاحەدین بۆ پێناسە کردن و دۆزینەوەی چەکدارانی هەڵاتووی داعش گرتووەتە پێش.
بە پێی ڕاگەیاندنی میدیا عێراقییەکان، ئەو ئۆپراسیۆنە زیاتر لە ناوچەکانی الکیام، الدبج، الطامور و زکلبانە هەڵکەوتوو لە ڕۆژهەڵاتی سەلاحەدین ئەنجام دەدرێت.
ئەمە لە حاڵێکدایە کە پێشتر سوپای عێراق لە ئۆپراسیۆنێکدا لە دیالە وێڕای ناسینەوەی حەشارگەی پاشماوەکانی داعش، ڕێژەیەک چەک و تەقەمەنیان دۆزیەوە و دەستیان بە سەردا گرت.