ئەردۆغان بۆ ترامپ : مەزلووم کۆبانێ کوڕی ئۆجالان و بەکرێگیراوی پەکەکە ن
پەیامی کورد ... رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری توركیا بە دۆنالد ترامپ سەرۆککۆماری ئەمریکا ڕادەگەێنێت : " مەزلم كۆبانی كوڕی "مەعنەوی"ی ئۆجالانە".
لە كۆبوونەوەی لەگەڵ ترامپ، ئەردۆغان وتوویەتی،"با من كۆمەڵێك بەڵگەت پێ بڵێم، ئەوەی ئێوە پێی دەڵێن كورد لە راستیدا " یەپەگە و پەكەكە "ن، ئەمانە رێكخراوی تیرۆریستین، " یەپەگە و پەیەدە " بەكرێگیراوی " پەكەكە "ن".
ئەردۆغان هەروەها بە ترامپ ڕادەگەینێت ،"ئەوەی پێی دەڵێیت مەزلووم كۆبانی، لەراستیدا ناوی فەرهاد عەبدی شاهینە و كوڕی "مەعنەوی" عەبدوڵا ئۆجالان، رێبەری پارتی كرێكاری كوردستانە".
پێی ووتوە،" لەسەردەمی باراك ئۆباماش من ئاماژەم بە درووستكردنی ناوچەی ئارام داوە، ئەمە پرۆژە ئێستامان نییە، ئێمە ئەو كاتە پرۆژەكانمان ئامادە كردووە و ئێستا جێبەجێیان دەكەین".
راشیگەیاندوە،"ئەگەر ئێستا هەنگاو بنێین، دەتوانین لە ماوەی شەش مانگ بۆ دوو ساڵ، ناوچەی ئارام درووست بكەین، دوو ملیۆن ئاوارەی تێدا نیشتەجێ بكەین و ملیۆنێكیش لە رەقەو دێرزور جێدەكەینەوە".
سەبارەت بە پرۆگرامی F35 ئەردۆگان داوایكردوە كە جارێكی دیكە ئەمریكا توركیا بگەڕێنێتەوە ناو پرۆگرامەكە، لە ووڵامدا ترامپ پێی ووتوە كە لەگەڵ سیناتۆرەكاندا گفتوگۆ دەكەم و هیوادارم بتوانم چارەسەری بكەم.
كۆبوونەوەكە لە كۆشكی سپی ولایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا ئەنجامدراوە و نزیكەی یەك كاتژمێرو 15 خولەكی خایاندوە.