TR KU SO
FB X
Cîhan

کاردانەوەی نوێنەری ئێران بەرامبەر هەڕەشەکانی ترامپ

سارا
Yazar
📅 23 Nisan 2020 21:17

پەیامی کورد     ...    کاردانەوەی نوێنەری ئێران بەرامبەر هەڕەشەکانی ترامپ .

ووتەبێژ و قسەکەری میدیایی بنکەی نوێنەرایەتی هەمیشەیی ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان لە ووڵامی هەڕەشەکانی دۆناڵد ترامپ سەرۆککۆماری ئەمریکادا ڕایگەیاند : ئێران نیشانیداوە کە لە هەڕەشە و تۆقاندن ناترسێت و لە قەڵەمڕەوی خۆی بەرامبەر بە یاسا نێودەوڵەتییەکان لە بەرامبەر هەرجۆرە داگیرکاری و هەڕەشەیەک بەرگری دەکات .

بە پێی ڕاپۆرتێک عەلیڕەزا میریووسفی ووتەبێژ و قسەکەری میدیایی  بنکەی نوێنەرایەتی هەمیشەیی ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان لە سەر هەڕەشەکانی دوێنێی دۆناڵد ترامپ سەرۆککۆماری ئەمریکا لە پەیوەندی لەگەڵ بەلەمەکانی ئێرانی کاردانەوەی نیشاندا و جەختی کردەوە ، کۆماری ئیسلامی ئێران لە هیچ هەوڵێک بۆ بەرگری کردن لە قەڵەمڕەوی حۆکمڕانی خۆی کۆتایی ناکات .

Paylas: