TR KU SO
FB X
Cîhan

کاروانە سەربازییەکەی ئەمریکا گەیشتە ناوچەی سەوزی بەغدا

سارا
Yazar
📅 17 Aralık 2019 17:58

پەیامی کورد    ...    کاروانە سەربازییەکەی ئەمریکا گەیشتە ناوچەی سەوزی بەغدا .

بە پێی هەواڵ و زانیارییەکان لە سەرچاوەکانی عێراقی ڕایانگەیاند : کاروانێکی سەربازی ئەمریکی بریتی لە ئۆتۆمبێلی سەربازی و چەک گەیشتە ناوچەی دیپلۆماتیکی و ئەمنییەتی سەوزی بەغدا .

ئەم هەوڵە ئەمریکا کاتژمێرێک دوای پەیوەندییەکەی دوێنێی وەزیری بەرگری ئەم ووڵاتە لەگەڵ " عادل عەبدۆلمەهدی " سەرۆکوەزیران ی دەست لە کار کشاوەی عێراق ڕوودەدات .

ئەمە لە حاڵێکدایە کە عەبدۆمەهدی دەربارەی هەرجۆرە هەنگاوێک بۆ سست کردنی دەوڵەت و حکوومەتی عێراق هۆشداری دابوو .

Paylas: