TR KU SO
FB X
Cîhan

رووحانی رەخنە لە ئۆپەراسیۆنی تورکیا لە عەفرین دەگرێت

📅 07 Şubat 2018 03:02

رووحانی سەرۆککۆماری ئێران هەڵوێستی وڵاتەکەی لە بارەی ئۆپەراسیۆنی تورکیا عەفرین ئاشکراکرد و گوتی: ئێمە ئەو کارە بە راست نازانین و پێمانخۆشە هەرچی زووترە کۆتایی بێت.

حەسەن رووحانی ، سەرۆککۆماری ئێران لە کۆنفرانسی رۆژنامەڤانی ساڵانەیدا لەبەشێکی قسەکانیدا تیشکی خستە سەر ئۆپەراسیۆنی تورکیا لە عەفرین و رایگەیاند: "ئێران پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ رووسیا و تورکیا هەیە ، بەڵام هەڵوێستی بنەڕەتی ئێمە ئەوەیە کە چوونی سوپای وڵاتێک بۆ نێو خاکی وڵاتێکی دیکە دەبێ بە مۆڵەتی حکومەت و رەزامەندی خەڵکی ئەو وڵاتە بێت.

لە درێژەی قسەکانیدا گووتی "ئەگەر خەڵک رازی نەبن و حکومەت رێگەی نەدابێ، ئێمە ئەو کارە بە راست نازانین و پێمانخۆشە هەرچی زووترە کۆتایی بەو ئۆپەراسیۆنە بهێندرێت. چونکە هەم برایانی تورکی ئێمە لەو ئۆپەراسیۆنەدا دەکوژرێن و هەم خەڵکی بەرامبەر و کوردەکان دەکوژرێن، ئەو ئۆپەراسیۆنە هیچ ئەنجامێکی نابێت".

گوتیشى: كوژرانى كورد و تورك له‌و شه‌ڕه‌دا بێ سووده.

Paylas: