TR KU SO
FB X
Cîhan

ئەرتەشی هێزی ئاسمانی عێراق هێرش دەکاتە سەر مۆڵگەکانی داعش لە سامەڕڕا

سارا
Yazar
📅 04 Ağustos 2020 16:35

پەیامی کورد     ...     ئەرتەشی هێزی ئاسمانی عێراق هێرش دەکاتە سەر مۆڵگەکانی داعش لە سامەڕڕا .

فڕۆکە سەربازییەکانی ئەرتەشی عێراق ، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە ئاکامی هێرش بۆ سەر مۆڵگەکانی گرووپی تێرۆریستی داعش لە سامەڕڕایان بۆمباران کرد .

بە پێی ڕاپۆرتێک فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق ئەمڕۆ سێ شەممە ٤ی ئۆگۆست هەواڵی هێرش کردنی هێزی ئاسمانی ئەم ووڵاتەی لە دژی ناوەندی ئەم گرووپەی بڵاو کردەوە .

تەحسین الخفاجی ، ووتەبێژی فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان هەروەها جەختی کردەوە : هێرشی ئەمڕۆی ئەرتەشی عێراق بۆ سەر مۆڵگەکانی داعش ، بۆ ئەرتەشی ئەم ووڵاتە هیچ زەرەر و زیانێکی بە دوادوە نەبووە .

ئەو هەروەها لە بەردەوامیدا ووتی بە ئاماژەدان بەوەی کە پۆلیسی فێدڕاڵ سەرکەوتوو بووە لە شناسایی و لە ناوبردنی دوو شوێنی خۆحەشاردانی داعش لەگەڵ کەل و پەلی سەربازی لە ناوچەی مەحموودییەی پارێزگای کەرکووک بووە ووتی : هێرشەکانی ئەرتەشی ئاسمانی ئەرتەشی عێراق بووەتە هۆی لەناوبردنی دوو بەلەم سەر بە تێرۆریستانی داعش .

 

Paylas: