Cîhan
٥٢ کەس بە هۆی دەرمانی هاوردە کراو لە تورکیاوە کوێر دەبن
پەیامی کورد ... ٥٢ کەس بە هۆی دەرمانی هاوردە کراو لە تورکیاوە کوێر دەبن
بە پێێ هەواڵ و زانیارییەکان بە ووتەی قائیمقامی و بەڕێوبەری چاودێری شفافسازی ڕایگەیاند : بە هۆی بەکار هێنانی جۆرە دەرمانێکی هاوردەکراو لە ووڵاتی تورکیاوە بۆ چارەسەری نەخۆشانی شێرپەنجە و چاو کە بە شیوەی جانتایی هاوردەی ووڵاتی ئێران دەکرا تاکوو ئێستا ٥٢ کەس بینایی خۆیان لە دەست داوە .
جێگای ئاماژەدانە ئەم دەرمانە بە نرخێکی زۆر گرانیش دراوەتە خەڵک کە نرخەکەی " ٥ میلیۆن و ٦٠٠ هەزار تمەن " بووە . هەروەها ئەم دەرمانانە لە لایەن سوپای پاسدارانەوە هاوردەکراوە .