سێ ڕووسی کەوتنە نێوان دەوڵەمەندترین کەسەکانی بەریتانیا وە
پەیامی کورد ... سێ ڕووسی کەوتنە نێوان دەوڵەمەندترین کەسەکانی بەریتانیا وە
میلیاردێرەکانی ڕووسیا کوەتنە ناو لیستەی دەوڵەمەندترین کەسەکانی بەریتانیا وە .
بە پێی ڕاپۆرتێک ، عەلی شیر عوسمانۆف ، تاجیر و میلیاردێری ڕووسی بە پێی ڕاگەیاندنی گۆڤاری ساندەی تایمز ، کەوتە ناو لیستەی دە دەوڵەمەندترین کەسە باڵاکانی بەریتانیا وە .
سەروەتی ئەو ١١.٦٨ میلیارد پاوەندە کە دەکاتە " ١٤،١٦ میلیارد دۆلار " و عوسمانۆف بە خێری ئەم سەروەتەوە توانی بگاتە پلەی ٧ ەمین لە ڕێزبەندی دەوڵەمەندترین کەسەکانی بەریتانیا .
لە نێوان لیستەی ٢٠ سەروەتمەندی باڵای بەریتانیا ، دوو ڕووسی ی دیکە ش پێگەی خۆیان بە دەست هێناوە . میخائیل فریدمەن بە ١٠.٢٣ میلیراد پاوەند بەرامبەر " ١٢.٤ میلیارد دۆلار " لە پلەی یازدەهەم و ڕۆمەن ئابرامۆڤیچ بە ١٠.١٦ میلیارد پاوەند بەرامبەر " ١٢.٣١ میلیارد دۆلار " لە پلەی دوازدەهەمی ئەم لیستەیەدا دانرا .
دەوڵەمەندترین پیاوی بەریتانیا بە ناوی جەیمز دایسۆن ، داهێنەر و بۆنیاتنەری دایسۆن ە بە ١٦.٢ میلیارد پاوەند بەرامبەر " ١٨.٦٤ میلیارد دۆلار " ە