Cîhan
سەرۆك كۆماری ئێران گەیشتە توركیا
پەیامی کورد... سەرۆك كۆماری ئێران گەیشتە توركیا
ئیبراهیم رەئیسی بە مەبەستی بەشداریکردن لە هەشتەمین لوتکەی باڵای هاریکاری نێوان ئێران و تورکیا، گەیشتە ئەنقەرە.
دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە و كەمێك پێش ئێستا، ئیبراهیم رەئیسی سەرۆك كۆماری ئێران گەیشتە ئەنقەرە، لەلایەن هاوسەرۆکی کۆمسیۆنی هاوبەشی ئابووری ئێران-تورکیا، وەزیری نەوتی ئێران جەواد ئۆجی و هەروەها باڵیۆزی ئێران لە ئەنقەرە محەمەدحەسەن حەبیبوڵڵازادەوە پێشوازی لێکرا.
وا بڕیارە ڕەئیسی لە سەردانەکەیدا بۆ توركیا، پەیوەندییەکانی نێوان دوو وڵات، دۆخی غەززە و پرسەکانی پەیوەندیدار بە عێراق، سووریا، قەفقاز، ئەفغانستان، ئۆکراینا و بە گشتی پرسەکانی هەرێمی لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا تاوتوێ بكات