سەرۆکوەزیرانی ئۆسترالیا : واکسەنی کۆرۆنا دەبێ بۆ هەمووان ببێتە زۆرەملی
پەیامی کورد ... سەرۆکوەزیرانی ئۆسترالیا : واکسەنی کۆرۆنا دەبێ بۆ هەمووان ببێتە زۆرەملی .
سەرۆکوەزیرانی ئۆسترالیا جەختی کردەوە هەموو کۆمەڵگای ئەم ووڵاتە دەبێ واکسەنی کۆرۆنا بەکار بهێنن .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە ئاژانسی هەواڵی فەرەنسا ، سکات مۆریسۆن سەرۆکوەزیرانی ئۆسترالیا ووتی : هەموو ٢٥ میلیۆن کەسی هاووڵاتی ئۆسترالیا دەبێ کەڵک لە واکسەنی کۆرۆنا وەربگرن . ئەم ووتەیەی مۆریسۆن بووەتە هۆی ڕوودانی قسە و دژایەتیگەلێک لە سنووری ئەخلاقی دەرمانیدا .
ئۆسترالیا بۆ بەرهەم هێنانی واکسەن لەگەڵ کۆمپانیای AstraZeneca و زانکۆی ئۆکسفۆرد ڕێکەوتننامەیە واژوو کردووە و لە ئەگەری دۆزینەوەی واکسەنی کۆرۆنا کەڵکی لیوەردەگرێت . مۆریسۆن لە ووتووێژێکی ڕادیۆیی دا ڕایگەیاندووە : لە هەوو شوێنێک تایبەتمەندی پزیشکی بوونی هەیە بەڵام هەموو خەڵکی ئۆسترالیا دەبێ واکسەنی کۆرۆنا بەکار بهێنن . ئەو هەروەها ووتوویەتی ناتوانرێ ئیزن بدرێت ئەم ڤیرووسە بە ئاسانی ڕێگای خۆی لە نێوان خەڵکدا بکاتەوە .