TR KU SO
FB X
Cîhan

سەربازانی تورکیا لەگەڵ کەل و پەلی سەربازی و تانک گەیشتنە ناو خاکی لیبیا

سارا
Yazar
📅 30 Ocak 2020 20:29

پەیامی کورد    ...   سەربازانی تورکیا لەگەڵ کەل و پەلی سەربازی و تانک گەیشتنە ناو خاکی لیبیا

هێزی دەریایی تورکیا سەربازان و تانکەکانی ئەم ووڵاتە ی بۆ تەرابلۆس ، پایتەختی لیبیا گواستەوە .

بە پێی ڕاپۆرتێک ، ئەم بابەتە لە لایەن کەناڵی تەلەفزیۆنی لیبیایی "218" یەوە بە پشت بەستن بە شاهێدانی ئامادەبوو ڕاگەیاندووە .

بە ووتەی ئەوان سەربازانی تورک ، ڕۆژی ڕابردوو بە دوو کەشتی جەنگی لە کەنارئاوەی تەرابلۆس پایتەختی لیبیا هاتوونەتە خوارەوە ، بەیانی ڕۆژی چوارشەممە تانکەکان لەگەڵ کەشتییەکی هەتن و چوونی دیکە گەێندراونەتە تەرابلۆس .

بە پێی ڕاپۆرتی وێبسایتی " ئەحمەر لیبیا " بە پشت بەستن بە سەرچاوەگەلێک کە ئاماژە پێ نەدراوە ، کەل و پەلی چەک و تەقەمەنی و تانک لە کەشتییەکان دابەزێندراون و بۆ بنکەیەکی ئاسمانی لە ناوەندی تەرابلۆس ڕاگوازراوە. کۆمپانیای فڕۆکەوانی ئەفریقیا ئەیروەیز ڕۆژی دووشەممە گەیشتووەتە فڕۆکەخانەی مێسراتە .

 

Paylas: