پاسپۆرتی عێراقی له دوایین ڕیزبه‌ندی وڵاتانی جیهان دێت
پەیامی کورد... پاسپۆرتی عێراقی له دوایین ڕیزبه‌ندی وڵاتانی جیهان دێت
به پێی پێوه‌ره‌كانی پاسپۆرتی جیهانی بۆ چاره‌كی دووه‌می ساڵی 2023 پاسپۆرتی عێراقی كۆتا ڕیزبه‌ندی وڵاتانی عه‌ره‌بی و پێش كۆتای وڵاتانی جیهانی گرتووه.
بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵ ژاپۆن پله‌ی یه‌كه‌می له ڕیزبه‌ندی پێوه‌ره‌كانی پاسپۆرتی هێنلی جیهانی گرتبوو، به‌ڵام له‌م هاوینه‌دا بۆ پله‌ی سێیه‌م دابه‌زی و سه‌نگافوره جێگاكه‌ی گرته‌وه كه هاووڵاتیانی ده‌توانن له كۆی 227 شوێن سه‌ردانی 193 شوێنی جیهان به بێ ڤیزا بكه‌ن.
هه‌ریه‌ك له وڵاتانی ئه‌ڵمانیا و ئیتالیا و ئیسپانیا توانیان پله‌ی دووه‌می ڕیزبه‌ندییه‌كه بگرن و هاوڵاتیانیان ده‌توانن به‌بێ ڤیزا سه‌ردانی 190 شوێنی جیهان بكه‌ن.
هاوكات ئیماراتیش له پله‌ی یه‌كه‌می وڵاتانی عه‌ره‌بی و پله‌ی 12یه‌می وڵاتانی جیهاندایه و هاووڵاتیانی ده‌توانن به بێ ڤیزا سه‌ردانی 179 شوێنی جیهان بكه‌ن و به دوایدا وڵاتانی قه‌ته‌ر و به‌حره‌ین و سه‌ڵته‌نه‌ی عوممان سعودیه و تونس و مه‌غریب دێت و عێراقیش وه‌كو لاوازتیرن پاسپۆرت ده‌كه‌وێته كۆتا ڕیزبه‌ندی لیسته‌كه‌وه و هاووڵاتیانیان ده‌توانن به بێ ڤیزا سه‌ردانی 29 شوێن بكه‌ن.