سه‌رۆكوه‌زیرانی سوید سه‌ردانی توركیا ده‌كات
پەیامی کورد... سه‌رۆكوه‌زیرانی سوید سه‌ردانی توركیا ده‌كات
له‌سه‌ر بانگێشتی سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ئەمڕۆ سه‌رۆكوه‌زیرانی سوید، ئوڵف كریستێرسن سه‌ردانێكی فه‌رمی بۆ توركیا ئه‌نجام ده‌دات کە دوو رۆژ دەخایەنێت.
لەمبارەیەوەو له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له‌لایه‌ن فەرمانگەی په‌یوه‌ندییه‌كان له سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه كراوه له میانی كۆبوونه‌وه فه‌رمییه‌كانی رۆژی سێشه‌ممه له ئه‌نقه‌ره، چاو به سه‌رجه‌م ره‌هه‌نده‌كانی په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا-سویددا ده‌خشێندرێته‌وه.
هه‌روه‌ها چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له میانی كۆبوونه‌وه‌كاندا له‌گه‌ڵ سویدی هاوبه‌شی ستراتیجیی توركیا، داواكاریی سوید بۆ بوون به ئه‌ندام لە ناتۆ له‌سه‌ر بنه‌مای لێكتێگه‌یشتنی سێقۆڵی كه له په‌راوێزی لووتكه‌ی ناتۆ له مه‌درید واژووكرا، په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا-یه‌كێتیی ئه‌ورووپا و پرسه ناوچه‌یی و جیهانییه‌كان تاوتوێ بكرێن.