TR KU SO
FB X
Cîhan

شەش پیاو دوای ماوەیەکی زۆر لە وونبوونیان بە مردوویی لە سنووری ئێران دەدۆزرێنەوە

سارا
Yazar
📅 03 Mayıs 2019 16:05

پەیامی کورد   ...    له‌ شارۆچكه‌ی باشكاله‌ی سه‌ربه‌ پارێزگای وان له‌سه‌ر سنووری ئێران ته‌رمی شه‌ش پیاو دەدۆزرێتەوە‌.

بە پێی ڕاپۆرت و زانیارییەکان له‌ گوندەکانی گه‌ڕه‌كی گه‌له‌نله‌ر له‌سه‌ر سنووری ئێران، شوانه‌كان ته‌رمی پیاوێكیان بینیوه‌ و تیمه‌كانی پۆلیسی ئێرانیان له‌ ڕووداوه‌كه‌ ئاگاداركردووه‌ته‌وه.

هاوکات له‌ ئه‌نجامی گه‌ڕانی تیمه‌كانی پۆلیس له‌ نزیك ئه‌و شوێنه‌ی ته‌رمه‌كه‌ بینراوە له‌ نزیك زێی سوڵتانچایر، ته‌رمی پێنج پیاوی دیكه‌ دۆزراونه‌ته‌وه‌.

شایەنی باسە له‌گه‌ڵ توانه‌وه‌ی به‌فری ناوچه‌كه‌، ته‌رمی ئه‌و پیاوانه‌ ده‌ركه‌وتووه‌ و ئه‌وه‌ش زانراوه‌ كه‌ ته‌رمه‌كان ته‌رمی ئه‌و كۆچبه‌ره‌ نائاساییانه‌ن كه‌ له‌ وه‌رزی زستاندا سنووریان به‌زاندووه‌ و له‌ سه‌رمادا ڕه‌قبوونه‌ته‌وه‌.

جێگای ئاماژەدانە دوای ته‌واوكردنی كاروباره‌كانیان، ته‌رمه‌كان به‌مه‌به‌ستی توێكاری ڕه‌وانه‌ی دامه‌زراوه‌ی پزیشكی دادوه‌ری وان كران.

Paylas: